شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەرێمن و ئەمڕۆ لە بینای ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دەستپێکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ شاندی هەرێم کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی سوباتی ٢٠٢٥، شاندەکەی عێراق پێکھاتوون لە بریکاری وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور و بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی بە بازاڕکردنی نەوت.
هەروەها، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گرێبەستە نەوتییەکان، بەڕێوەبەری
نووسینگەی بریکار بۆ کاروباری دەرھێنانی نەوت و جێگری بەڕێوەبەری کاروباری
پەیوەندییەکان.
بەپێی زانیارییەکانیش بڕیارە شاندێک لە ئەنقەرەوە بگاتە هەرێم و
بەشداری کۆبوونەوە بکەن.
وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی
هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرەو پێشچوونێکی ئابووری
لە عێراق و هەرێم بەخۆیەوە دەبینێت.