PM:12:44:22/02/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی خاڵی كۆكبوونیان زیاترە وەك لە خاڵی ناكۆكی و گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەدڵە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسى لەوەشکرد، گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی زۆر هێمنانە دەڕۆن بەڕێوە و پرۆسەیەکی هونەرییە، وتیشى، پێویستە لێکتێگەیشتنیان بۆ یەک هەبێت و لە مەترسییەکانی یەکتر تێبگەن و ئەو پرۆسەیەی بە دڵە و هێواشی خواست هەنگاوی زیاتر بچنە پێشەوە.
هاوکات، تا ئیستا پارتى و یەکێتى چەند کۆبوونەوەیەکیان لەسەر پێکهێنانى کابینەى
نوێی حکومەت و دابەشکردنى پۆستەکان کردووە و بەپێی زانیاریەکان یەکێتى سازشى لەسەر
پۆستی سەرۆکى حکومەت و سەرۆکی هەرێم کردووە و بە پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت و سەرۆکی
پەرلەمان رازی بووە.