AM:10:53:18/02/2025
968 جار خوێندراوەتەوە
شانەی راگەیاندی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا کە نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکات، بۆ بەدواداچون لە تەواوی وردەكاری و رووداوەکەی دوێنیی جوتیارانی سنووری کەرکوک.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، شانەی راگەیاندی ئەمنیی عێراق دەڵێت، سودانی، بریکاری وەزیری دادی ناردووە بۆ کەرکوک، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو زەویانەی ناوچە جێناکۆکەکان، سودانی داوای لە سوپا و هێزەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، هێزەکانی حەشدی شەعبی، دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان کردووە پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن، دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە و نیشتمانپەروەرانە مامەڵە بکەن.
باسی لەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەموو لایەنەکان و
هێزە سیاسییەکان کردووە کە هێمنیی بپارێزن و بەرژەوەندییە باڵاکان بخەنە سەروی
بەرژەوەندیەكانی ترو پابەندی یاسا و دەستوور بن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، سوپای عێراق دژی جوتیارانی کورد لە پێنج گوندی ناوچەی سەرگەڕان سەر بە کەرکوک وەستانەوە و رێگریان لە کێڵانی زەویەکانی خۆیان دەکرد کە تاپۆی رەشیان هەیە.