جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای گەڕانەوەی زەوی و موڵک و خانووبەرە دادپەروەر بووە بەرامبەر توێژێکی زۆری عێراقییەکان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق حەزی دەکرد یاسایەک بۆ دادپەروەری بەرامبەر بەشێکی گەورەی گەلی عێراق دەربکات".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "هەروەها بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ جێبەجێکردنی
ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە گەڕاندنەوەی ئەو مافانەی کە رژێمی پێشوو لە ئەنجامی بڕیارە
زۆرەملێکانی بۆ خاوەن مافەکانیان لێی سەندەوە".
ئەم دووپاتکردنەوەیانە لەلایەن مەندەلاوی لەکاتی پێشوازیکردنی دوێنێ
دووشەممەدا بوو لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتییەکانی قەزای خانەقین لە پارێزگای
دیالە، بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی دانیشتوانی قەزاکە و گوێگرتن لە پێداویستی و
نیگەرانییەکانیان بەمەبەستی تێپەڕاندنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.