وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ئین ئاڕتی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ماتۆرسکیل لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
عەلی عەبدوڵا وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ئین ئاڕتی راگەیاند، لەسەر شەقامی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە رانیە دوو ماتۆڕسکیل پێیکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکە بە سەختی برینداربوون کە
لەسەر هەمان ماتۆرسکیل بوون.
وتیشی هەردوو ماتۆڕسکیلەکە بێسەرەتا بوون و قوربانیەکان گەیەندراونە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
رانیە.
هاوکات، هیزە ئەمنیەکان گەیشتونە شوینی رووداوەکە و دۆسیەی لیکۆڵینەوە بۆ
رووداوەکە کراوەتەوە.
سابڕ عەبدوڵا - رانیە