PM:11:03:17/02/2025
796 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەستوەردانی سوپای عێراق و رێگریی لە خاوەن زەوییەکان و هەڵسوکەوت و رەفتاری نەشیاویان بەرامبەر خاوەن زەوییەکان سەرکۆنە و ریسوا دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای دەستوەردانی بەشێک لەسوپای عێراق و رێگریی لە خاوەن زەوییەکان و بینینی ئەو هەڵسوکەوت و دیمەنە نەشیاوانەی بەرامبەر بە بەشێکی خاوەن زەوییەکان کرا؛ "ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەو جۆرە رەفتارانە سەرکۆنە و ریسوا دەکەین".
ئاماژەی
بەوەشکرد، دەخوازین بە زووترین کات لایەتە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و چیدی
سووکایەتی بەخاوەن مافەکان نەکرێت کە بۆ هەزاران ساڵە لەسەر زەوی باو و باپیرانیان
ژیاون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەعێراقدا و بۆ چەند دەیەیەک رژێمی
پێشووی بەعس ستەمکارانه چەندین پرۆسەی ناڕەوای وەکو تەعریبکردن و بەزۆر کۆچپێکردن
و داگیرکردنی زەوی و زاری کوردی ئەنجامدا، بڕیاربوو پاش رووخانی ئەو رژێمە شۆڤێنییە
ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەبارەت بەزەوی و زاری
جوتیارانی کورد دواکەوت؛ بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا و لە پەرلەمانی عێراق و بەدەنگی
زۆرینە ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی تایبەت بوو بە زەوی جوتیارانی کورد و زەوییە زەوتکراوەکان هەڵوەشێنرایەوە و ئەو
مافەیان بۆ گەڕێنرایەوە.