نزیکەی ٥٠ کۆچبەر لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی عێراق کرانەوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، بەشێک لەو کۆچبەرانە کوردن و بەهۆی رەتکردنەوەی مافی پەنابەری و داخستنی کەیسەکانیان دیپۆرت کراونەتەوە.
ئەمڕۆ ١٧ی سوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، فڕۆکەیەک کە ٤٧ لە سەرنشینەکانی دیپۆرتکرانەوە لە کاتژمێر ٩:١٨ بە کاتی ئەڵمانیا فڕۆکەکە بەڕێکەوت بەرەو عێراق و کاتژمێر ٢ بە کاتی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەیان کوردی هەرێمی کوردستانن و بەشێكیان عێراقین،
تەنها ژن و دایکێکی تێدابووە کە خێزان بوون ئەوانەی دیکە سەڵت بوون.
هاوکات، وهزارهتی ناوخۆی خۆجێیی له ویلایهتی سهكسۆنیای ئهڵمانیا
رایگهیاند، ٤٧ کۆچبەری عێراقییان رهوانهی وڵاتهكهیان كردووهتهوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لەوانەی دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە، ماوەی چەند
ساڵێکە لەو ویلایەتەی وڵاتەکەدا نیشتەجێبوون.
لەلایەکی دیکەشەوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەشێک لەو
کۆچبەرانە کوردن و بەهۆی رەتکردنەوەی مافی پەنابەری و داخستنی کەیسەکانیان لە ١١ ویلایەتی وڵاتەکەوە دیپۆرت کراونەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی رابردووەوە ئەڵمانیا دەستی کردووە بە
دیپۆرتکردنەوەی بەشێک لە کۆچبەرانی وڵاتەکەی و تەنها لە ساڵی رابردوودا، ٦٩٩
کۆچبەری عێراقی دیپۆرت کردووەتەوە.