سەردێڕ:

یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێن ئاڕ تی کرد

PM:04:29:17/02/2025

916 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێن ئاڕ تی کرد بە بۆنەی یادی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی عێراق رایگەیاند، "بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنەکەتانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندان دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دامەزراوەی نالیا بە دروشمی (راستگۆیی، هاوسەنگی، بوێری) هەمیشە نمونە بووە لە پابەندبوون بە ئیتیکی رۆژنامەوانی و میسداقیەت راستگۆیی خۆی پاراستووە، هیوادارین هەمیشە پێشەنگبن بۆ داهێنان، سەرکەوتوو سەرفرازبن".

هاوکات، "سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە بۆنە و چالاکییەکاندا و گەیاندنی هەواڵ و بابەتە ئابوورییەکان بە بینەران و خوێنەرانتان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات".













گەلەری

‌بەپەلە