سەردێڕ:

سەنتەری میترۆ: ئێن ئاڕ تی بووە بە بڵندگۆیەک بۆ هاوڵاتیانی ناڕازی هەرێم

PM:03:40:17/02/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی یادی ١٤ ساڵەی پەخشی كەناڵی ئێن ئارتی، سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە کەناڵەکە کرد و وتیشی، ئێن ئاڕتی لە ماوەی ١٤ ساڵدا بووەتە بڵندگۆی هاوڵاتیانی ناڕازی لە سیاسەتەکانی دەسەڵاتی هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای دامەزراندنی ئێن ئاڕ تییەوە لە ١٧ـی شوباتی ٢٠١١ەوە، بووە بە بڵنگۆیەك بۆ دەنگی جیاوازی كۆمەڵگەی كوردستان، قوتابخانەیەكیش بۆ پێگەیاندنی میدیاكاری بەتوانا.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان، هەموو جۆرە شێواز و ئامرازەكانی داپڵۆسین و فشار و هەڕەشەیان بەرامبەر كەناڵەکە و دامەزرێنەرەكەی (شاسوار عەبدولواحید) و پەیامنێر و وێنەگران و كارمەندەکانی پەیڕەو كردووە.

باسی لەوەشکردووە، توندتویژییەکان بەرامبەر ئێن ئاڕ تی گەیشتە پەنابردن بۆ سوتاندنی كەناڵەكە و تاڵانكردنی ئۆفیسەكانی، بەڵام هەر نەكەوت و سورتر بوو لە گەیاندنی پەیامی پیشەیی خۆی.

 













گەلەری