سەردێڕ:

وەزیری کارەبای هەرێم: تا ساڵی داهاتوو کارەبای ٢٤ کاتژمێریی بۆ هەرێم دابین دەکەین

PM:01:10:17/02/2025

3476 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لە پلاندایە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو کارەبای ٢٤ کاتژمێریی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە پلاندایە کارەبای هەرێم بکرێت بە ٢٤ کاتژمێری.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر چەندین جار بەرپرسانى هەرێم بەڵێنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بە هاوڵاتیانى هەرێم داوە و هاتەوەکو ئێستا جێبەجێیان نەکردووە.













گەلەری

‌بەپەلە