سەردێڕ:

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە

PM:12:49:17/02/2025

1372 جار خوێندراوەتەوە

شاندی ئیمراڵی پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندووە بە نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و نێچیرڤان بارزانیش پشتگیری خۆی بۆ پرۆسەکە دەربڕیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاندی ئیمراڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئاماژەیان بەوەکرد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی پرۆسەی ئاشتییان لە تورکیا تاوتوێ کردووە و هەروەها پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانیان پێگەیاندووە.

هاوکات باسیان لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی تەواوی بۆ پرۆسەکە دەربڕیوە و پێی وتوون کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ سەر خستنی پرۆسەکە.

ئەوەشیان خستەڕوو، سوپاسی پشتگیریی هەموولایەک دەکەن بۆ پێشخستنی پرۆسەی چارەسەر و ئاشتی لەنێو کورداندا.

 













گەلەری