AM:10:37:17/02/2025
3216 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ١٣.٣ ملیم باران لە ناو شارى سلێمانى باریووە، هاوکات بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پێنجوێن دەڵێت کۆی گشتی باران بارین لە ناوچەکەدا ٣٦١ملم بووە.
ئەمرۆ دووشەممە ١٧ـی سوباتـی ٢٠٢٥ بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ئەوەشى خستەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ١٣.٣ ملیم باران لە ناو شارى سلێمانى باریوە.
هاوکات، بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پێنجوێن
رایگەیاند، ساڵی پار ٩٠٥ ملم باران باریوە و کۆی گشتی ٣٦١ ملم باریوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە شەوى رابردووەوە شەپۆلێکى بەفر و
باران سلێمانى و دەوروبەرى گرتووەتەوە، بەفر شاخەکانى ئەزمەڕ و گۆیژە و ناوچەکانى
دەوروبەرى گرتووەتەوە و بارانیش لەناو شار دەبارێت، لەپێنجوێنیش بەفر بارین بەردەوامە.