PM:06:16:16/02/2025
2532 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق لەسەر داوای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگری لە پێنج بانکی ناوخۆیی دەکات کە مامەڵە بە دۆلار بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە دوبەی بە بەشداری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کۆبوونەوە و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا داوای لە بانکی ناوەندی کردووە مامەڵەکردن قەدەغە بکات لە چەند بانکێکی ناوخۆیی.
میدیا
عیراقییەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، لە داواکەی ئەمەریکادا ئەوەشهاتووە کە رێگە بەو بانکانە نادرێت لە دوو مانگى داهاتوودا کارتى پارەدانى ئەلیکترۆنى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق بەکاربهێنن بۆئەوەى رێگریی لە بردنەدەرەوەى دۆلار بگرن.
هەروەها جەختیشکراوەتەوە کە ئەم سزایانە کۆتایی نین و لە قۆناغەکانى داهاتوودا چەند بانکێکى دیکەى عێراق لەلایەن وڵاتەکەوە سزا بدرێت.