PM:06:04:16/02/2025
2336 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە دوو بەشە خۆراک دابەش دەکرێت و ١١ ماددە لە خۆدەگرێت و چوار ماددەیان نوێیە، یەکێک لە پێش هاتنی مانگی رەمەزان و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت و دووەم بەشە خۆراکیش پێش جەژنی رەمەزان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە و بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆراک بۆ هاوڵاتیان پێش مانگی رەمەزان بەشی یەکەم دابەش دەکرێت.
وتیشی، بەشەخۆراکەکە ١١ ماددە لە خۆدەگرێت و چوار
ماددەیان نوێیە و پێكهاتووە لە ئاردی سفر، مەعكەرۆنی،
شەعریە و نیشاستە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراکێکی گشتگیریش بۆ ئەو خێزانانە تەرخان
دەکات کە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە لە چوارچێوەی پشکی مانگانەدا.