سەردێڕ:

پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە؛ گیان لەدەستدان و بریندار هەیە

PM:03:38:16/02/2025

53572 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاراندا خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و سێ خوێندکاری دیکەش برندار بوون و دۆخی تەندروستی یەکێک لە خوێندکارەکان ناجێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، باوکی یەکێک لە خوێندکارە بریندارەکان بە ئێن ئارتی راگەیاند، رووداوەکە لەکاتی گەڕانەوەی خوێندکارەکاندا بووە لە قوتابخانە و بەهۆی رووداوەکەشەوە خوێندکارێک گیانی لەدەستداوە و سێ خوێندکاری دیکەش بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانیش ئەو خوێندکارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە.

هاوکات خوێندکارە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر بۆ ئەنجامدانی چارەسەر و دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.


















گەلەری