سەردێڕ:

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

PM:02:22:16/02/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی حەوتی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداردەکاتەوە، ئەمڕۆ سەردانی دیوانی پەروەردە و بەشی ژمێریاری بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی حەوتی ساڵی ٢٠٢٤.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم بڕیارە تەنها پەروەردەی هەولێر دەگرێتەوە و لە سنووری پەروەردەکانی دیکەی هەرێم مووچەی ماۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی ٧ و ٨ ساڵی رابردوو و یەکی ئەمساڵیش دابەش نەکراوە، تا ئێستا دیارنییە مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە پەروردەکانی دیکە کەی مووچەکانیان وەردەگرن.













گەلەری

‌بەپەلە