PM:01:44:16/02/2025
1496 جار خوێندراوەتەوە
جوتیارانی کورد لە سنووری کەرکوک دەستیانکرد بە کیڵانی زەوییەکانیان، بەڵام لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگریان لێکرا و نەیانهێشت جوتیارانی کورد زەوییەکانیان بکێڵن، ئەوەش لە کاتێکدا بوو، یاسایی گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان لەلایەن پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدراڵییەوە پەسەند کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی شەناغە لە سنووری کەرکوک جوتیارانی ناوچەکە دەستیانکردووە بە کێڵانی زەویەکانیان بەڵام لەلایەن سوپای عێراقە رێگریان لێکراوە.
هاوکات
جوتیاران رایانگەیاند، لەو ناوچەیە ستەمێکی
زۆر لە جووتیاری کورد دەکرێت، بەتایبەتی ئەو پێنج گوندە، ئێستەش ئێمە گردبووینەوە
بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیە، چونکە هیچ بیانویەک نەماوە تاکو سوپای عێراق رێگریی لە ئیشوکاری
خەڵک بکات.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، یاسایی گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لەلایەن پەرلەمانی
عێراق و دادگای فیدراڵیەوە پەسەندکرا.