PM:12:03:16/02/2025
2060 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر فشاری یەکێتی لەبەشێکی قوتابخانەکانی سنوری سلێمانی و دەوروبەری دەوامی خوێندن دەستی پێکردووە و خوێندکارانی قۆناغی ٩ و ١٢ دەستییان بە وانەکانیان کردەوە.
ئەمرۆ یەک شەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئار تی رایگەیاند، لەئێستادا دەوامی ناوەندی و قۆناغەکانی دیکە ماون تا دەست بە خوێندن بکەنەوە و تەنها قۆناغی ٩ و ١٢ دەستیان بە وانەکانیان کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ١٢ رۆژ لە مانگرتن مامۆستایان سورن لەسەر ئەوەی
بایکۆتی خوێندن لەناو قوتابخانەکان بەردەوامی هەبێت و تا داواکانیان جێبەجێ دەکرێت،
تەنها بەشێکیان نەبێت دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر فشاری یەکێتی داوا لە بەرێوەبەری قوتابخانەکان کراوە دەست بە دەوامی
خۆیان بکەنەوە.
هاوکات، پەروەردەکان باس لەوە دەکەن بەپێی
ئەو وانانەی و دەخوێنرێت و هەروەها ئەو ڕێنماییانەی لەوەزارەتەوە پێیان دەگات بڕیار
لەچارەنووسی خوێندن دەدەن لەچەند ڕۆژی داهاتوودا.