سەردێڕ:

نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە

AM:08:25:16/02/2025

856 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک جێگیرە و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو ٥١ سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٠ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەک لە جێگیریدایە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ـی ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.

 













گەلەری

‌بەپەلە