سەردێڕ:

بەهۆی هێرشی کەسێکەوە بە چەقۆ کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

PM:10:34:15/02/2025

2872 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی نەمسا رایگەیاند، کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە مێردمنداڵێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە دەستگیرکراوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شووباتـی ٢٠٢٥، راینەر دیۆنیسیۆ، وتەبیژی پۆلیسی نەمسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، رووداوەکە لە شاری ڤیلاخ بووە و کەسەکە هەڕەمەکی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کوڕێکی تەمەن ١٤ ساڵ گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرەکە گەنجێکی بە رەگەز سووری بووە و دوای تاوانەکە راستەوخۆ دەستگیرکراوە.
وتیشی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا نازاندرێت رووداوەکە تیرۆریستی بووە یا نا.












گەلەری

‌بەپەلە