PM:08:47:15/02/2025
1740 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە لە نزیک شاری بەعقوبە ١٤ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەعقوبە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، سەر لە ءێوارەی ئەمڕۆ ١٤ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە،
رووداوەکە لە سەر رێگای خان بەنی سەعد بووە لە نزیک ناوچەی مورادییە لە نزیک شاری
بەعقوبە و هەندێک لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.
میدیا عێراقییەکان باسیان
لەوەکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و
دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداجوون بۆ هۆکاری رووداوەکە.