سەردێڕ:

ترەمپ جەنەڕاڵێکی باڵای ئەمریکای لە کارەکەی دوورخستەوە

AM:11:28:22/02/2025

1596 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، (جەنەڕاڵ سی کیو براونی) هێزی ئاسمانی لە پۆستی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە پۆستەکەی دوورخستەوە لەگەڵ پێنج دەریاوان و جەنەڕاڵێکی دیکە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "دەمەوێت سوپاسی جەنەڕاڵ (سی کیو براون) بکەم بۆ ٤٠ ساڵ خزمەتکردنی بۆ وڵاتەکەمان و ئەو سەرکردەیەکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و هیوای داهاتوویەکی گەورە بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازم".

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، کە لیوای پێشوو (دان رازین کەین) کاندید دەکات بۆ شوێنگرتنەوەی براون، ئەمەش بە شکاندنی نەریتەکەی دادەنرێت بە دەرهێنانی کەسێک لە خانەنشینی بۆ یەکەمجار بۆ ئەوەی ببێتە ئەفسەری باڵای سەربازی.













گەلەری