سەردێڕ:

کەرکوک؛ باندێکی سواڵکردن دەستگیرکرا

PM:07:21:15/02/2025

1544 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک دەستگیركردنی بەرپرسی باندێكی سواڵكەری لە شارەكە راگەیاند كە منداڵی بەكرێی رۆژانەی ١٠هەزار دینار بەكرێ گرتووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بڵاویكردەوە و رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی ورد و ئەمنی، هێزەكەیان سەرۆکی باندێکی گەورەیان لە نزیك بینای قائیمقامیەت دەستگیركردووە كە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی تۆڕێکی فراوانی سواڵکەران لە شارەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنەوە گومان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (جێب) دەكرێت، لە خاڵێكی پشكنین داوای لێدەكرێت بوەستێت، بەڵام شۆفێرەكە هەوڵی هەڵاتنی داوە، بۆیە بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك گەمارۆدراوە و دەستگیركراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلە گومان لێكراوەكە، دەركەوتووە كە دوو كەسی خەڵكی كەركوك و بەغدای پێبووە، ئەو جگە لە دەستبەسەردا گرتنی ژمارەیەك ئامێری پەیوەندی نایاسایی، مۆبایل و بڕەپارەیەك هەروەها تابلۆی نوسراوی ساختەیان كە بۆ  بەدەستهێنانی هاوسۆزی هاوڵاتیان بەکاریانهێناوە.

باسیی لەوەشکرد، باندەکە تۆڕێکی بەرفراوانی منداڵانی سواڵکەریان بەڕێوەبردووە، کەرۆژانە لە شەقامەکاندا  دابەشیانكردوون بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە سۆزی خەڵك رابكێشن و مناڵەكان بۆ بەدەستهێنانی پارە بەكاربهێنن.

وتیشی، دواتر بەدواداچونویان كردووە و دەركەوتووە كە ئەو منداڵانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رزگار كراون دانیان بەوەدا ناوە کەرۆژانە بڕی ١٠  هەزار دیناریان بۆ سواڵكردن  وەرگرتووە، تەواوی ئەو پارەیەشی كۆیانكردووەتەوە دراوە بەسەرۆكی باندەكە.













گەلەری

‌بەپەلە