سەردێڕ:

زانیاری لەسەر پێدانی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت

PM:03:27:15/02/2025

4220 جار خوێندراوەتەوە

تاقیگەی تەندروستی گشتی هەولێر دەدرێت بە کۆمپانیایەک و بەشێکی زۆری داهاتەکەی بۆ حکومەتی کاربەڕێکەرە و کارمەندانی تاقیگەکەش دەڵێن، "ئێمەیان ناردووەتەوە ماڵەوە و داهاتەکەی بۆ گیرفانی حکومەتە".


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمپانیایەک هاتووە و سەرپەرشتی تاقیگەی تەندروستی گشتی هەولێر دەکات و نرخی پشنینەکانی بۆ هاوڵاتیانی بیانی لە ٣١ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە کردووە بە ٨٨ هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوامی ئێوارانی تاقیگەکە داهاتەکەی بە رێژەی ٪٦٠ بۆ حکومەت بوو تەنها ٪٤٠ بۆ پێداویستییەکانی دیکە بوو.

هاوکات چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو حکومەتی کاربەڕێکەر لە رێگەی ئەو کۆمپانیایەوە داهاتەکەی دابەشکردووە و بە شێکی زۆری کارمەندەکانی ناردووەتەوە ماڵەوە  کە نزیکەی ٩٦ کارمەند دەبن.

 ئەو چاوگە باسی لەوەشکرد، رۆژانە ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەس سەردانی تاقیگەکە دەکات و داهاتێکی باشی دەست دەکەوێت.













گەلەری

‌بەپەلە