AM:11:38:22/02/2025
1492 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پشتراستیکردەوە، حیزبەکانی دەرەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر پارە و پاڵپشتی داراییان لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە پێدەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لێدوانەکانی محمدی حاجی مەحمود بووە هۆی سەغڵەتبوونی هەندێک لایەن، کە ئەو بابەتانەیان لە هاوڵاتیان و ئەندام و دەنگدەرانی خۆیان شاردووەتەوەو وتنی ئەو راستیانەش جەماوە و ئەندامانی خۆیان لێ توڕەدەکات، هەر ئەمەش بووەتە هۆی لەرزاندنی عەرشی لەرزۆکیان.
وتیشى، پێشتریش
حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات پارەیان لە یەکیتی و پارتی و ئیران وەرگرتووە و بەجۆرێک
بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی ٤٠٠ هەزار دۆلاری دا
بە لیستی چاکسازیی کە لە (یەکگرتوو و کۆمەڵ و سۆسیالیست و زەحمەتکێشانی باڵی قادر
عەزیز) پێکهاتبوون. ئەوە جگە لەوەى ئەو لیستە بڕی یەک ملیۆن دۆلاریشیان لە ئیرانەوە
وەرگرتووە بۆ کاروباری حیزبی خۆیان.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، کە پێشتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاشکرای کرد
کە هەموو حزبەکان پارە لە دەسەڵات وەردەگرن و قسەش بە نەوەى نوێ دەڵێن.