AM:09:43:15/02/2025
2484 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، لەناوەراستی ئەم هەفتەیەدا لیژنەی ئامادەکاری پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە.
پێگەی بغداد الیوم لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە لەنێوان لیژنەی ئامادەکاریی هەردوولا ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ڕەشنووسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، و ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.
ئاماژه ی به وه شدا، تا ئێستا ناکۆکییەکان له نێوان هه ردوو
حزبه که دا به رده وامن و ئاستەنگی زۆر هه یه ، گرنگترینیان ڕێککه وتنی پۆسته کانه.
هەروەها، یەکخستنی هێزەکانی پێشمه رگه، داهاتی سلێمانی له ده روازه
سنوورییه کان و باج، بەشێکی دیکەی ئەو خاڵانەن کە هەردوولا لەسەری ناکۆکن.
کۆبونەوەکە درێژکراوەی کۆبونەوەکانی پێشوی نێوان هەردوولایە، بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی چۆنییەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان.