سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم

AM:09:32:15/02/2025

28260 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، بە میدیای یەکێتى راگەیاندووە، بەپێی دواین رێككەوتنی هەردوو لیژنەی دارایی هەرێم و بەغدا یاسای خانەنیشینی یەکگرتوو بەبێ‌ دەستكاریكردن بەسەر هەموو خانەنشینانی هەرێمدا جێبەجێ دەكرێت و وتیشی، ئەو فەرمانبەرانەی كە لە مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو خانەنشین بوون، ١٢ مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن.


هاوکات وتیشی، ئەو فەرمانبەرانەی پێش ساڵی ٢٠٢٢ خانەنیشینکراون سەرجەم ئیمتیازەت و مافەکانیان وەردەگرن و مووچەیان هاوشێوەی خانەنیشینانی عێراق دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یاسای خانەنیشینی یەکگرتوو بەسەر هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەشدا جێبەجێ دەکرێت و ئەفسەرێکی پشمەرگە لەکاتی خانەنیشینبووندا وەک ئەفسەرێکی سوپای عێراق مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و بەهەمان یاسا و شێوە خانەنشین دەكرێن.













گەلەری