PM:10:33:14/02/2025
48736 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە حکومەتى کاربەڕێکەر بە ئێن ئار تى راگەیاند، هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مانگى شوبات و دەرخستەى کۆتایی مانگى یەکى ئەمساڵ رەوانەى بەغدا دەکرێت و چاوەروانیش دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەغدا پارەى مووچەى مانگی دوو بنێرێت، بە پابەندبوونی هەرێمیش بە دواین رێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا کێشە لەسەر مووچەى ئەمساڵ نامێنێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕ تى باسى لەوەشکرد، خشتەی تەرخانکراوی دارایی لە یاسای بودجە نەگۆڕاوە، بۆیە مووچەی مانگی یەک کراوەتە بنەمای خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی دیکه. وتیشى، هەر کاتێک خشتەی نوێ پەسەند کرا و رێکارەکان لە عێراق گۆڕان ئەوا هەموو ئەو رێکارانەى وەک سەرە مووچە و گواستنەوەى راژە و ئەوانەى تر کە لە هەرێم راگیراون دووبارە دەستپێدەکەنەوە و مافی کەس نافەوتێت."
هاوکات پێشتریش چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا
هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە تا ١٥ـی مانگ لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی یەک
بنێرێت. وتیشى، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە ٩٩٥ ملیار دینار رەوانەی هەرێم
بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی
یەکـی بۆ بەغدا نەناردووە و بەغداش ئاگاداری کردوونەتەوە پێویستە مانگانە پێش ١٠ـی
مانگی لیستی مووچە بنێردرێت تا مووچە دوانەکەوێت.