PM:08:07:14/02/2025
36064 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین بەمەبەستی کارکردن شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار دادەخرێت".
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بەرواری ١٦ـی شوبات بە مەبەستی کارکردن هەردوو سایدەکە بەربەست دەکرێت (لە فلکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی) بە ئاڕاستەی (تونێلی پێشڕەو).
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، بە ئاڕاستەی رۆشتن و هاتن بەربەست دەکرێت بە مەبەستی
کارکردن لەوشەقامە و وتیشی، "داواکارین لە هاوڵاتییانی
خۆشەویست شەقامی سەرەکی دەباشان بەکاربهێنن تا کردنەوەی شەقامەکە".