PM:04:40:14/02/2025
3404 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، وریا حەمەکەریم کوڕێکی پاک و دڵسۆز بووە و هیچ کاتێک لەبەر پارە و بەرژەوەندی خۆی نەفرۆشتووە و ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئەوەندە رێزی لێدەگرن.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەر سەبارەت بە دروستکردنی مزگەوتەکەش وتی، "نوسراوی فەرمیمان کردووە و دەمەوێت دروستکردنەکەی نەبێتە بابەتێکی سیاسی".
هاوکات شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، کارەکانی دروستکردنی مزگەوتەکە بۆ ئەوەی نەبێتە بابەتی سیاسی، خانەوادەی وریا
حەمەکەریم خۆیان سەرپەرشتی دەکەن.