PM:04:09:14/02/2025
20128 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای هامڵتۆن لە نێوان گوندی ئۆمەراوە و ڕەزان لە سنوری چۆمان روویدا بە هۆیەوە ٥ کەس بریندار بوو.
ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا ٤ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان جارێ هیچ زانیاریمان لەسەر کەسەکان نیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رەنگە کەسی زیاتر لە رووداوەکە بریندار بووبن
و بگەینرێنە نەخۆشخانەکەیان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە لەسەر رێگای هامڵتۆن بووە لە
گوندی ئۆمەراوە و رەزان لە سنووری چۆمان روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس
برینداربوون.
کەریم کەیفی - سۆران