PM:03:22:14/02/2025
2136 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەردانی دایک و خانەوادەی وریا حەمەکەریمی کرد لە هەڵەبجە.
ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەرێم و عێراق، گەیشتنە هەڵەبجە و سەردانی دایک و خانەوادەی وریا حەمەکەریمیان کرد.
وریا حەمەکەریم،
نزیکەی ١٣ ساڵ پێشەکەشکار و پەیامنێر بوو لە ئێن ئاڕ تی، لە ماوەی کارکردنیدا، چەندین
دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کردووە و هەمیشەش لە سەنگەر و بەرەی هاوڵاتیاندا بووە، بەرەبەیانی رۆژی ٦ـی ئەم مانگە و بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر
رێگەی سلێمانی – عەربەت، گیانی لەدەستدا.