PM:12:49:22/02/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، سەقامگیری عێراق لەبەرژەوەندی هەموواندایە وتیشى، "عێراق دەتوانێت ببێت بە پردێک بۆ دیالۆگ نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان" .
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا لە كۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستاندا بڕوایان بەوە هەیە کە سەقامگیری عێراق لەبەرژەوەندی هەموواندایە و وتیشی، بە تەواوی پشتگیری پڕۆژەی گەشەپێدان دەکەن و سەرەڕای ئاڵنگارییەکانیش بە هەوڵی هەمووان، عێراق دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت.
هاوکات، ئەمڕۆ
چالاکییەکانی حەوتەمین کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیپێکرد، بە ناونیشانی
پەیوەندی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.