AM:10:28:14/02/2025
3220 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچەکانی سنووری سۆران رێگای هاتوچۆ داخراوە و تیمەکانیان سەرقاڵی راماڵینی بەفرن.
ئەمرۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچەی سۆران بەفرێکی زۆر لە سەر رێگای سەرەکی سۆران – سیدەکان کۆبووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی راماڵینی بەفرەکەن.
ئەو لە کاتێکدایە، لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفروباران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لەناوچە شاخاوەییەکانی سنووری سۆران بەفرێکی زۆر باریوە و لە هەندێک گوندی سنووری
باڵەکایەتیش نزیکەی دوو مەتر بەفر باریوە.