سەردێڕ:

دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی خێرخوازێک بڕیاریدا سەنتەرێک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە بکاتەوە

PM:08:48:13/02/2025

1780 جار خوێندراوەتەوە

چەندین ساڵە نەخۆشانی گورچیلە لە کفری بۆ شۆردنەوەی گورچیلەیان دەچنە کەلار، چەندین جاریش داوایان لە حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە سەنتەرێکیان بۆ دروست بکات بەڵام گوێیان لێ نەگیرا. دواجار و دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی، خێرخوازێک بڕیاریدا لەبری حکومەتی کاربەڕێکەر سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە لە کفری بکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، خێرخوازێک بڕیاریدا، لە کفری سەنتەرێکی چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە بکاتەوە لە بری حکومەتی کاربەڕێکەر.
هاوکات، نەخۆشانی گورچیلە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، "چەندین ساڵە بۆ شۆردنەوەی گورچیلە دەبێت لە کفرییەوە بچینە کەلار بەڵام بەهۆی ئێن ئاڕ تیەوە دەنگمان گەیشتە خێرخوازان" و بڕیاریانداوە سەنتەرەکەمان بۆ دروستبکەن.
دەشڵێن، چەندین جار داوایان لە حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە سەنتەرێکیان بۆ دروست بکات بەڵام گوێیان لێ نەگیراوە.




محەمەد عەدنان - کفری












گەلەری

‌بەپەلە