سەردێڕ:

لە شارەزوور پێنج کەس بە تۆمەتی بردنی شوێنەوار دەستگیرکران

PM:08:17:13/02/2025

1608 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە دوو چالاکی جیاوازدا پێنج کەسیان بە تۆمەتی بردنی شوێنەوار دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە مامەڵە و بازرگانیکردنێک بەپارچە شوێنەوارییەکان و پاراستنی و رێگریکردن لەگەڕان و پشکنینی نایاسایی لە ناوچە شوێنەوارییەکان لە دوو چالاکی جیاوازدا توانیویانە پێنج تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا چالاکییەکانیان لە پارێزگای هەڵەبجە و شارۆچکەی سەیدسادق ئەنجامداوە و توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.

دەشڵێت، لەچالاکی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبەسەربڕی هەزار و (٤٤٤) سکەی جۆراوجۆری شوێنەواریدا بگرن، وتیشی، لەچالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر سێ ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٤ـی  شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.













گەلەری

‌بەپەلە