PM:03:04:13/02/2025
3744 جار خوێندراوەتەوە
کاوە عەبدولقادر رایگەیاند، "خاوەنی پاڵاوگەیەک پێی وتم تا حکومەت لەفرۆشتنی نەوت بەقاچاغ بەردەوام بێت پاڵاوگەکانیش داناخرێن وبەردەوام دەبن، لەبەرئەوەی دەسەڵات بڕێکی باشی نەوتی قاچاغ بەو پاڵاوگانە ساغ دەکاتەوە و قازانجێکی زۆر باش دەکات کەزیاترە لەنرخی فرۆشتنی نەوت لەبۆرسەکان بەشێوەی یاسایی".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "لەلایەکی تر هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی نیە بەرپرسێکی باڵای دەسەڵات لەگەڵی شەریک نەبێت یان مانگانە سەرانەی لێ نەسەنرێت".
باسی
لەوەشکرد، "ئەوانەشی کەلەسەر شاشە نیشان دەدرێن گوایە داخراون یان ئیجرائاتیان
بەرامبەر کراوە، تەنها بۆ ئیعلام وچەواشەکردنی رای گشتیە یان هەندێ جار بەهۆی کێشەی
شەخسیە بزانە خاوەن پاڵاوگەکە وەک پێویست سەرانە نادات یانیش ئامادەنیە بەرپرسەکان بکاتە شەریکی خۆی".