سەردێڕ:

کۆمپانیایەکی بەریتانی هەلیکار لە کەرکوک دەڕەخسێنێت

PM:11:30:12/02/2025

1844 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکات بە نۆژەنکردنەوەی سێ کێڵگەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، نۆژەنکردنەوەکەش ٧٣ بیرە نەوت لەخۆ دەگرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمو کۆمپانیای نەوتی باکوور، حەفتەی داهاتوو بەسەرپەرشتی ٩ ئەندازیاری بەریتانی و نزیکەی هەزار کرێکار و کارمەندی نێوخۆییی، کارکردن لە ٧٣ بیری نەوتی دەستپێدەکات.

لە ئێستادا، رۆژانە کۆمپانیای نەوتی باکوور، ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و پێشبینی دەکرێت، دوای دوو مانگ کارکردنیکۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم،رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت یەک لەسەر سێ زیاد بکات و بگاتە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

هاوکات، بەگوێرەی گرێبەستەکەی نێوان عێراق و بریتش پترۆلیۆم، کۆمپانیا بەریتانییەکە بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە چەند کێڵگەیەکی سنووری شاری کەرکوکدا.












گەلەری

‌بەپەلە