PM:10:21:12/02/2025
2192 جار خوێندراوەتەوە
١٢ پارێزگای عێراق بڕیاریاندا، سبەینێ پێنجشەممە بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان دەوامی فەرمی رابگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، ١٢ پارێزگای عێراق بڕیاریاندا، سبەینێ پێنجشەممە دەوامی فەرمی رابگرن لە سەرجەم دامودەزگا حکومی و خوێندنگەکاندا بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان.
هاوکات، پشووەکە
هەریەک لە پارێزگاکانی دیوانیە، سەڵاحەدین، دیالە، موسەننا، واست، کەرکوک، بەسڕە،
بابل، میسان، زی قار، نەجەف و کەربەلا دەگرێتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا پارێزگای بەغدا هیچ بڕیارێکی لە بارەی راگرتنی دەوامی فەرمی لە
رۆژی پێنجشەممە رانەگەیاندووە.