PM:02:31:12/02/2025
1940 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی گشتاندنی دارایی بۆ ئەمساڵ لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان نارد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم گشتاندنی دارایی ژمارە ٣ـی ساڵی ٢٠٢٥ـی تایبەت بە یەکخستنی رێکارە داراییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت نارد.
هاوکات بڕیاردرا، بە راگرتنی دامەزراندن بە
هەموو شێوەیەک و گەڕانەوەی بۆ وەزیفە یان هەرشێوازێکی دیکە و هەروەها راگرتنی بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم مووچەخۆران.
ئەوەش خرایەڕوو، راگرتنی ئەژماری خزمەت بۆ مەبەستەکانی وەزیفەی
گشتی، جگە لە مەبەستی خانەنشین و قەدەغەکردنی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لە نێوان
سەرجەم وەزارەتەکاندا.