سەردێڕ:

سبەینێ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت؟

AM:10:56:12/02/2025

29892 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. دەشڵێت، سبەی پێشبینی بەفربارین دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت سبەینێ شەپۆلەکە سەرەتا بە نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەستپێبکات و پاشان بەهۆی بارستە هەوایەکى ساردەوە کە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما زۆر نزم ببنەوە.

باسی لەوەشکرد، لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک پێشبینی دەکرێت لەگەڵ باران بارین بەفریش ببارێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفری زیاتر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :١٥پلەى سیلیزى

سلێمانی :١٢ پلەی سیلیزى

دهۆک :١٢پلەى سیلیزى

کەرکوک :١٦پلەى سیلیزى

زاخۆ :١٢پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٠ پلەى سیلیزى

سۆران: ١١ پلەی سیلیزى

گەرمیان :٢٠پلەى سیلیزى.













گەلەری