رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی لوبنان دوێنێ سێشەممە یەکەم دانیشتنی خۆی لە کۆشکی بابدە ئەنجامدا، بە سەرۆکایەتی جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان و سەرجەم وەزیرەکان ئامادەبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباحی عەرەبی بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێ دانیشتنی خۆی ئەنجامدا، دوای ئەوەی وێنەیەکی فەرمی یادکردنەوەی حکومەتی نوێ بە ئامادەبوونی نەبیح بێری سەرۆکی پەرلەمان وەک رێکارێکی پرۆتۆکۆل گیرا.
ئاماژە
بەوەشکراوە، یەکەم ئەرکی حکومەت بریتی دەبێت لە؛ پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی بەیاننامەی
وەزاری و دەستپێکردنی وۆرک شۆپی رادەستکردنەوە لەنێوان وەزیرانی پێشوو و ئێستا.
هاوکات سەعد
حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان بەرەبەیانی گەیشتە بەیروت، دوای ئەوەی ساڵانێک
لەمەوبەر بڕیاریدابوو لە کاری سیاسی خانەنشین بێت ئەم "گەڕانەوەیە" خەریکە
بەرژەوەندییەکی ناوازە بەدەست دەهێنێت، لە پەیوەندی لەگەڵ بارودۆخە نوێیەکەی
لوبنان و ناوچەکە.
پۆڵ مارکۆس وەزیری
راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا، "پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەگەڕێنینەوە
بۆ ئەوەی پێشتر هەبوون".