PM:02:31:22/02/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی رایگەیاند، شاندەکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکان بدەن. دەشڵێت، ئەگەر ئەمڕۆش بڕیار نەدرێت، لە كۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی بڕیاری كۆتایی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دەدرێت.
ئەمرۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، ئەو دوو شاندە باڵایەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە بڕیار لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکان بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو شاندە ئەگەر ئەمڕۆش
بڕیار نەدەن پێویستە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر رێککەوتنی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بدەن.
باسی لەوەشکرد، شاندە باڵاکانی ئەمڕۆی پارتی و
یەکێتی دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكان بدەن، پێویستە ئەو
دوو شاندە ئەگەر ئەمڕۆش بڕیار نەدەن، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو بڕیاری كۆتایی لەسەر
رێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدەن.