PM:11:43:11/02/2025
5932 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، هەڵوێست و خەباتی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بەرز دەنخرێنن کە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرت. دەشڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی پیشێلکاریەکانی کە لە دێگەڵە بەرامبەر مامۆستایان کرا لە رێگای ئامار و راپۆرتەوە دەدەینە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆنگرێسی ئەمریکا.
ئەمرۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هەڵوێست و خەباتی ئەو مامۆستان و فەرمانبەرانە بەرز دەنرخێنین کە ماوەی ١٥ رۆژ مانیان لە خواردن و خواردنەوە کرد.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای فشارێکی زۆر لە هەموو لایەک رازیبوون بە
کۆتایی هێنان بە مانگرتن و ئێمە رێز لە لە بریارەکەیان دەگرین و بە سەرکەوتنێکی
گەورەی دەبینن.
ئەوەشی خستەڕوو، خەباتی ٩ـی شوبات تێكشکاندنی بەربەستی دێگەڵە بوو و
بووە هۆی ئەوەی دەنگمان تەنها لە چوارچێوەی زۆنێک قەتیس نەبێت و ئەوەی ئەوان کردیان
بە هەموو لایەن و هێزەکانی دیکە نەکرا.
باسی لەوەشکرد، لە ئاییندەکانی نزیکدا لە رێی
ئامار و راپۆرتی وردەوە، تەواوی پێشلکارییەکانی دەسەڵات لە خۆپیشاندانەکەی دێگەڵە،
ئاڕاستەی نەتەوە
یەکگرتووەکان و کۆنگرێسی ئەمریکا و پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا
و رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ دەکەین.