PM:08:21:11/02/2025
2284 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٥، رائید ئەرکان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکراوە لەسەر سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە، تیمەکانیان بە پێی ماددەی ٣٠٧ دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە پێی راگەیەندوون برێک پارەی داوەتە
سەرۆکی شارەوانی بەهۆکاری ئەوەی ستوونی کارەبا نەکەوێتە ناو زەویەکەی خۆیشی تێچووی
گواستەنەوەکەی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیستادا دادوەر بڕیاری یاوە نوسراوەکەی راوانەی
دەستەی دەستپاکی بکات و تا ئێستا لە بنکەی تەوێڵە راگیراوە.
جوتیار قادر - هەڵەبجە