PM:08:07:11/02/2025
3924 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ چەند مەرجێکی داناوە بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر.
ئەمرۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئاڕاستەی حکومەتی کاربەرێکی کردووە تێیدا هاتووە، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەک، داوای زانیاری فەرمانبەرانی بۆ تەوتینی مووچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کردووە، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هەرێم پابەندبێت بەو رێکەوتنەوە، مووچەی ئەمساڵ بەبەردەوامی و بەبێ کێشە دەنێرێت.