سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەران چەند بڕیارێکی دا

PM:07:00:11/02/2025

3744 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەر کۆمەڵێک بڕیاری نوێی لە دوا کۆبوونەوەیدا دەرکردووە و بە گوێرەی بڕیارەکانیش، دامەزراندن لە سەرجەم بوار و وەزارەتەکانی حکومەت راگرتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، حکومەتی کاربەڕێکەر لە دوا کۆبوونەوەیدا بڕیاریدا، پێوستە دامەزراندن بە هەموو شێوازەکانی گرێبەست و هەمیشەیی و لە جیاتی دانان و وانەبێژ و خۆبەخش لە کەرتی گشتیدا رابگیرێت و ئەنجامنەدرێت، تەنانەت دامەزراندن لە پۆستە باڵاکان و بەڕێوەبردنەکانیش ئەمجام نادرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پابەندبن بە لیستی مووچەی مانگی یەکەوە لەبەرئەوەی لیستی مووچەی مانگی یەک (کانونی دووەم) کراوە بە پێوەر بۆ مووچەی تەواوی مانگەکانی دیکەی ساڵی ٢٠٢٥.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕیارانە کاتین و تا ئەوکاتە بەردەوام دەبێت کە بودجەی گشتی پەسەند دەکرێت.













گەلەری