PM:06:15:11/02/2025
3136 جار خوێندراوەتەوە
پسپۆڕانی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی خۆراکی تەندروست لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا یارمەتی پاراستنی تەندروستییەکی باش دەدات.
ماڵپەڕی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە ١٠٦ هەزار کەس بەشدارییان لەم توێژینەوەیەدا کردووە ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بووە، سەرجەم بەشداربووان لە سەرەتاوە تەمەنیان لە سەرووی ٢٣ ساڵەوە بووە و هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیان نەبووە، هەر چوار ساڵ جارێک هەموو بەشداربووان دەبوو پرسیارنامە سەبارەت بە خۆراک و باری تەندروستییان پڕبکەنەوە.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە لەسەدا ٩.٢ یان تەندروستییان باش بووە، دوای لێکۆڵینەوە لە شێوازی ژیان و خووی خواردنیان بە وردی توێژەران بۆیان دەرکەوت کە پەیڕەوکردنی رێجێمێکی گونجاو تەندروستییەکی باش لە تەمەنی پیریدا مسۆگەر دەکات.
بۆ نموونە خواردنی بڕێکی زۆر سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و گوێز، هەروەها سنووردارکردنی خواردنەوە شیرینکراوەکان، گۆشتی سوور، خواردنە چەورەکان، خوێ.
بەپێی توێژەران ئەو کەسانەی خواردنی تەندروست دەخۆن بە ڕێژەی ٨٤٪ لە کاتی پیردا تەندروست باش بوون بە بەراورد بەو کەسانەی کە خواردنی ناتەندروستیان خواردووە.