PM:03:39:11/02/2025
5624 جار خوێندراوەتەوە
مامۆستایان کۆتاییان بە مانگرتن هێنا و رایانگەیاند، "بریاری کۆتایی پێهێنانی مانگرتنەکە بریاری خۆمانە نەک یەکێتی".
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی پێش سەردانەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بۆ دوبەی،بە پارتی وتووە کە کۆتایی بە مانگرتنی مامۆستایان دەهێنن. مامۆستایانی مانگرتووش مانگرتنەکەیان شکاند و دەڵێن، بڕیارەکە بە ویستی خۆیانە نەک یەکێتی.
هاوکات، قوباد تاڵەبانی پێش سەردانەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بۆ دوبەی بەپارتی وتووە
کۆتایی بە مانگرتنی مامۆستایان دەهێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی داوایکردبوو پێش دانیشتنی باڵای هەردوو حیزب لە هەفتەی
داهاتوو مانگرتنی مامۆستایان کۆتایی پێ بهێنرێت و لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ مامۆستایانی مانگرتوو رایانگەیاند، "مانگرتنەکەمان بە
بڕیار و ویستی خۆمان شکاندووە نەک یەکێتی".