قوباد تاڵەبانی پێش سەردانیکردنی لەگەڵ مەسرور بارزانی بۆ دوبەی بە پارتی راگەیاندووە کە کۆتایی بە مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستایان دەهێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەشکرا، پارتی داوایکردووە پێش دانیشتنی باڵای هەردوو حیزب لە هەفتەی داهاتوودا مانگرتنی مامۆستایان کۆتایی پێ بهێنرێت
هاوکات، هەریەکە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری، بۆ بەشداریکردن
لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، پێکەوە چونەتە دوبەی.
هەر بەگوێرەی
راگەیەنراوی حکومەتی کاربەڕێکەریش، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم
و وڵاتان تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان ئەمڕۆ لە دوبەی دەست بە
چالاکییەکانی کردووە و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.